بە هۆکاری ئاگرکەوتنەوە کەسێک دەستگیرکرا

لە سنورى ماوەت بەهۆکارى ئاگرکەوتنەوە هاوڵاتییەک دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دواى ئەوەى لە لایەن دانشتووانى گوندى (کانى بوکێ ) ئاگادارکرانەوە بە بوونى ئاگرێک لە سنورەکەیان دەستبەجێ مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى ماوەت گەیشتنە شوێنى رووداوەکە و توانیان لە ماوەیەکى کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن .

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئاگرەکە بووە هۆى سوتانى نزیکەى چوار دۆنم رەز و باخ، و بە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە هاوڵاتییەک دەستگیرکرا.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەشڵێت، پەڕوای لێکۆڵینەوە رێکخراوە و بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی رادەستی دادوەرکراوە.

May be an image of tree

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share