نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست: حکومەت یاری بە هەستی مامۆستایانی گرێبەست کرد

گردبوونەوەیەكی مامۆستایانی وانەبێژ

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایەگەیاند، “حکومەتی کاربەڕێکەر یاری بە هەستی مامۆستایانی گرێبەست کرد”.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران، دەبوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مامۆستایانی میلاکی وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت، بەڵام دابەشنەكرا و بڕیاربوو ئەمڕۆ و سبەینێ بێت، بەڵام ئەمڕۆش لە هیچ پەروەردەیەک مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشنەکرا.

وتیشی، حکومەتی کاربەڕێکەر یاری بە هەستی مامۆستایانی گرێبەست دەکات، چونکە لەگەڵ خودا و  نووسراوی خۆیان و مامۆستایان راستگۆ نەبوون، کە خۆیان نووسراوەکەیان واژۆ کردووە.

باسی لەوەش کرد، “ئەگەر ئەم جۆرە مامەڵەکردنە لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەست بەردەوامبێت و مووچەکەیان پێنەدرێت هەڵوێستمان دەبێت”.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵدەدەین هەمووان بە رێککەوتنەکانەوە پابەندبن تاوەکو گرفت بۆ مووچە دروست نەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی لەگەڵ ماکسیم رۆبین، کونسوڵی رووسیا…
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: باندێکمان بەتۆمەتی فێڵکردن لە چەند هاوڵاتییەک دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، باندێکیان بەتۆمەتی فێڵکردن لە چەند هاوڵاتییەک بۆ وەرگرتنی بڕێک پارە، دەستگیرکردووە. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە…
Total
0
Share