ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ژنێکی راگەیاند کە دوو شەو لەمەوبەر بە ئۆتۆمبێلەکەی ژنێکی دیکەی کردبوو بە ژێرەوە و هەڵاتبوو.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکی بە رەگەز مێ بەناوی (ر ، ک ، م) لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگیرکراوەکە تۆمەتباربووە بەوەی لە شەوی 24 ی ئەم مانگە لەسەر شەقامی گەڕەکی کورانی نوێی شاری هەولێر بە ئۆتۆمبێل لە ژنێکی داوە بەناوی(هـ ، م ، م) و دەستبەجێ گیانیلەدەستدابوو و دوای رووداوەکە هەڵاتبوو.