وەزارەتی دارایی لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕوونكردنەوە دەدات

وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕایدەگەیەنێت، هەر خزمەتێك لێبڕینی خانەنشینی لێنەبڕێت بە خزمەت ئەژمارناكرێت و دەشڵێت، پلەبەرزكردنەوە تا پەسەندكردنی بودجە ڕاگیراوە.

لیژنەی باڵای ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، بەپێی یاسای خانەنشینى یەکگرتوو ژمارە (27)ى ساڵى 2006 بەرکار لە هەرێمى کوردستان، هەر جۆرە خزمەتێک لێبڕینى خانەنشینى (استقطاع التقاعدى)ی لێنەبڕێت بە خزمەت هەژمارناکرێت، ئەم یاسایە هەموو پێشمەرگەکانى بزوتنەوەى ڕزگاریخوازى گەلى کوردستانی گرتۆتەوە و دەگرێتەوە.

لە بەشێكی دیكەی ڕوونكردنەوەكەدا كە تایبەتە بەو مامۆستا گرێبەستانەی بە هەمیشەیی كراون دەڵێت، ماوەى خزمەتى پێشوویان بەپێى شایستەبوونیان لە چێوەى یاسایى و ڕێنماییە بەرکارەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، لەئێستادا بەپێى بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (56)ى ساڵى 2015 و ڕێنماییمان ژمارە (15)ى ساڵى 2017 کە پاڵپشتە بە نووسراوى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (1555) لە 2017/4/4 تەنها بۆ مەبەستى سەرمووچە و خانەنشینى خزمەتى گرێبەستیان بۆ هەژماردەکرێت تاکو کردنەوەى پلەبەرزکردنەوە، وەزارەتى دارایى ناتوانێ جیاواز لە بڕیارەکە کاربکات.

سەبارەت بە پلەبەرزكردنەوەش لیژنەی باڵای ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی ڕوونیكردەوە، بە ڕێنمایى ژمارە (11)ى ساڵى 2016 کە پاڵپشتە بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (56) لە 2015/12/21 و ڕێنمایی ژمارە (15)ى ساڵى 2017 کە پاڵپشتە بە نووسراوى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (1555) لە 2017/4/4 پلەبەرزکردنەوە ڕاگیراوە تاکو پەسەندکردنى بودجەى هەرێمى کوردستان، بۆ فەرمانبەرانى ئەم توێژەش هاوشێوەى گشت فەرمانبەران هەمیشەیین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوەیەكگرتووەكان داوای لێكۆڵینەوەی ورد و خێرا لە هێرشەكەی سەر زاخۆ دەكات

نەتەوەیەكگرتووەكان سەركۆنەی تۆپبارانكردنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەكات و داوای لێكۆڵینەوەی ورد و خێرا دەكات. نەتەوەیەكگرتووەكان لە بەیاننامەیەكیدا بڵاویكردووەتەوە،…
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری ناحیەی قەرەهەنجیر لەسەر گرتە ڤیدیۆی ‘قەرەباڵخی نەوت وەرگرتن’ ڕوونکردنەوە دەدات

دوێنێ یەكشەممە 11ی تشرینی یەكەم، ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە تیایدا دەردەكەوێت، لە قەرەهەنجیر “هاوڵاتییەكی زۆر ڕادەكەن…
Total
0
Share