میدیاکانی عێراق: دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دوادەکەوێت

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بەهۆی ئەوەی لیستی مووچە تا ئێستا رەوانەی بەغداد نەکراوە، دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دوادەکەوێت.

میدیاکانی عێراق زانیارییەکانیان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمەوە وەرگرتووە کە تێیدا هاتووە، تا ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 10 ی رەوانە نەکردووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا رەوانەی بکات.

ئاشکراشیکردووە، هەرکاتێک لیستەکە رەوانەی بەغداد کرا لای ئەوانیشەوە وردبینیکردنەوەی چەند رۆژێکی دیکەی دەوێت، بۆیە دابەشکردنی مووچە دوادەکەوێت و پێشبینیدەکرێت بکەوێتە سەرەتای مانگی داهاتوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سوید له‌گه‌ڵ به‌ده‌ل به‌رواری و چالاكوانانى مه‌ده‌نى كۆبووه‌وه‌‏

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سوید دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم، له‌گه‌ڵ به‌ده‌ل ‏به‌رواری و كۆمه‌ڵێك چالاكوانى مه‌ده‌نى كۆبووه‌وه‌. ‏ ئان…
Total
0
Share