کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: مەترسیی مایەپووچبوونمان لەسەرە

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، پڕۆژەکانی پەلەوەر لە هەرێمی کوردستان مەترسیی داخستن و مایەپووچبوونیان لەسەرە، هاوکات هۆکارەکانیش بۆ کەمتەرخەمیی حکومەت و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەگەڕێنێتەوە.

نازم عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی کەرتی پەلەوەری پشتگوێخستووە، بەمەش ئەو کەرتە بەرەو لەناوچوون دەڕوات، کە دەیان هەزار هاوڵاتی بژێوییان لەسەر ئەو کەرتەیە”.

ئاماژەی بەوەکردووە، “خاوەنی کێڵگە پەلەوەییەکان لە زاخۆوە تا خانەقین عەلەف و دەرمان بە دۆلار دەکڕن و لە بازاڕدا بە دینار دەیفرۆشن، و زیاتر لە 100 خاوەنکار لە یەک ڕۆژدا پەیوەندییان پێوەکردم بۆ ئەوەی مایەپووچبوونی بەشێکی زۆریان ڕابگەیەنم”.

ئاماژەش بەوە دەکات “زۆرێک لەوان کاتێک کەرەستەکانیان کڕیوە، نرخی دۆلار بە 147 هەزار دینار بووە، ئێستا نرخەکەی 167 هەزار دینارە”.

باسی لەوەشکردووە، “بەهۆی گرانی نرخی دۆلارەوە، لە ئێستادا هەر کیلۆیەک مریشک بە 1850 دینار لە پرۆژەکاندا دەفرۆشرێت، ئەمەش زیانێکی گەورەیە بۆ خاوەنە کێڵگەکان”.

، داواشی لە حکومەت کرد گرنگی بە کەرتی پەلەوەر و بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بدات و پلانێک دابڕێژێت بۆ فرۆشتنی دۆلار بە خاوەن پڕۆژەکان و دۆلاریان پێبدات بە ڕێژەی بانکی ناوەندی بۆ پشتگیریکردن لەم کەرتە”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی گرانفرۆشی دوكانی غازفرۆشێك داخرا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانی سلێمانی: لە ماوەی رابردوودا و لە چەند هەڵمەتێكدا توانراوە رووبەری سەوزایی زیاتربكرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە میانی كارەكانی گرنگیدان بە سەوزكردنی زیاتری ژینگەی شاری سلێمانی تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی باخچەكان…
Total
0
Share