ریال مەدرید و بەرشەلۆنە یەكەم كلاسیكۆی ئەم وەرزە ئەنجامدەدەن

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یاریگای سەنتیاگۆ بێرنابیۆ رووبەڕووبوونەوەی نێوان ریال مەدرید و بەرشەلۆنە لەئامێز بگرێت.

ریال مەدرید لە رووبەڕووبوونەوەكانی پێشووی نێوانیان لە لیگا لە پێشەوەیە بە 79 بردنەوە بەرامبەر 74 بۆ بەرشەلۆنە، لەكاتێكدا 35 یاریی نێوانیان بە یەكسانبوون كۆتایی هاتووە.

بۆ ئەمساڵ بەرشەلۆنە پێشەنگی خولی ئیسپانی گرتووە بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە 9 بردنەوە و تەنها شكستێك، بەدوایدا ریال مەدرید لە ریزبەندی دووەم دێت بە 24 خاڵ لە حەوت بردنەوە و سێ یەكسانبوون.

بەرشەلۆنە هەوڵ بۆ بردنەوە دەدات بۆ چەسپاندنی پێگەی خۆی لە پێشەنگیدا و دووركەوتنەوە لە ریال مەدرید بە شەش خاڵ، ریال مەدریدی هەڵگری نازناوی وەرزی رابردووش دەیەوێت بردنەوە بەدەستبهێنێت و ركابەرییەكە بۆ بەدەستهێنانی پێشەنگی قورستر بكات.

هەردوو تیم لە دۆخێكی زۆر باشدان، پاش بردنەوەی ریال مەدرید 5-2 لە بروسیا دۆرتمۆند-ی ئەڵمانی (سێشەممەی رابردوو)، بردنەوەی بەرشەلۆنە 4-1 لە بایرن میونخ-ی ئەڵمانی (چوارشەممەی رابردوو)، لە خولی یانە پاڵەوانەكاندا.

ڤینیسیۆس-ی ئەستێرەی یانەی شاهانە و بەرازیلی سێ گۆڵ (هاتریك)ی لە یارییەكەدا تۆماركرد، هەروەك رافینیا-ی كاپتنی بەرشەلۆنە و هاونیشتمانی بەهەمان شێوە بە هاتریك تۆڕی بایرن-ی هەژاند.

بابەتی پێشتر

گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران دەستپێدەکەنەوە

بابەتی دواتر

پلەی گەرمیی ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواردیۆلا پلانی دوای 2023 ئاشکرادەکات

ڕاهێنەری ناوداری یانەی مانچستەر سیتی، دوای کۆتاییهاتنی بۆندەکەی ماڵئاوایی لە مانچستەر سیتی دەکات. ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە بەشداری چالاکییەکانی (XP…
Total
0
Share