فەرمی.. ڕێگە نەدرا جۆكۆڤیچ بەشداری جامی ئوسترالیای كراوە بكات

بەرپرسانی وڵاتی ئوسترالیا ڕێگریان كرد لەوەی جۆكۆڤیچ بچێتە ناو خاكەكەیانەوە و بیانوەكەشیان ئەوەیە كە ڤاكسینی نەكردووە.

وەزیری كۆچی ئوسترالیا ڕایگەیاند، ڕێگەپێدان بۆ چوونە ژوورەوەی جۆكۆڤیچی سڕبی بۆ ناو خاكەكەیان هەڵوەشێنراوەتەوە.

ئالێكس هۆك ئاماژەی بەوەشدا بەهۆی یاساكانی تەندروستییەوە و لەبەر بەرژەوەندی گشتی، ناتوانین ڕێگە بە جۆكۆڤیچ بدەین بچێتە خاكی ئوسترالیاوە.

جۆكۆڤیچ چەند ڕۆژێكە لە ژێر چاودێری بەرپرسانی ئەمنی وڵاتی ئوسترالیا لە هۆتێلێك كاتەكانی بەسەر دەبرد تا كێشەكانی یەكلایی بكرێتەوە.

جۆكۆڤیچ خاوەنی زۆرترین ناسناوی پاڵەوانێتیی ئوسترالیای كراوەیە و نۆ جار بووەتە پاڵەوان.

لە سێ ساڵی ڕابردووشدا هیچ ڕكابەرێك نەبووە لەو پاڵەوانێتییە بتوانێت بەرامبەری بووەستێتەوە.

بابەتی پێشتر

ساڵی ڕابردوو یەک ملیار و 800 ملیۆن کەس گەرمترین ساڵیان بەڕێکرد

بابەتی دواتر

باران و ڕەشەبا زیانی بە کارەبای سلێمانی گەیاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share