رێباز حەملان: سبەی تیمێكی تەكنیكیی هەرێم دێتە بەغداد

بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارە سبەی بەڕێوەبەری گشتیی ژمێركاریی وەزارەتی دارایی هەرێم و تیمی تەكنیكیی وەزارەت بێنە بەغداد بۆ بەدواداچوونی كارەكان، بە هەوڵی هەمووان بەرەو ئەوە دەرۆین كێشە هونەرییەكان كۆتایی پێ بێت.

رێباز حەملان، بریكاری وەزارەی دارایی عێراق رایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق بڕیاریدا تیمێك لە وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەولێر بكەن و لە ماوەی 10 رۆژدا بە هاوبەشی كاری پێكەوەیی بكەن.

رێباز حەملان جەختیكردەوە و وتیشی، “بڕیارە سبەی بەڕێوەبەری گشتیی ژمێركاری وەزارەتی دارایی هەرێم و تیمی تەكنیكیی وەزارەت بێنە بەغداد بۆ بەدواداچوونی كارەكان و بە هەوڵی هەمووان بەرەو دەڕۆین كێشە هونەرییەكان كۆتایی پێ بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامییەتی سلێمانی: لە مانگی ڕابردوودا دەستمانگرتووە بەسەر 49 تۆن کاڵای ماوە بەسەرچوودا

قائیمقامییەتی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات، ئاماری مانگی کانونی دووەمی کار و سەردانەکانی لیژنەکانی قائیمقامیەتی بڵاوکردەوە و بەپێی…
Total
0
Share