هۆشداریی بەو کەسانە دەدرێت کە بە عەدەسەوە دەخەون

شارەزایانی بواری پزیشکی هۆشداری بەو کەسانە دەدەن کە بە عەدەسەی چاوەوە دەخەون و رێگاکانی لابردنیان دوای هەستان لە خەو بۆ رووندەکەنەوە.

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی دەڵێن، ئەو کەسانەی عەدەسەی جوانکاری یان چاوکزی بەکاردەهێنن، پێویستە پێش کاتی نووستن لایببەن، بەڵام ئەگەر بە هەر هۆکارێک لایاننەبرد پێویستە دوای لەخەو هەستان پەیڕەوی چەند رێنماییەک بکەن.

ئاشکراشیدەکەن، لەکاتی لەخەو هەستان نابێت بە هیچ شێوەیەک راستەوخۆ عەدەسە لە چاوت لاببەیت، بەڵکو دەبێت ماوەی زیاتر لە 10 خولەک چاوەڕێبکەیت، دواتر قەترەی تایبەت بە پاکژکردنەوە و شێدارکردنەوەی چاو بەکاربهێنرێت، پاشان عەدەسەکە لاببرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی ژنێک لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، ئەو ژنەی لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون گیانیلەدەستدا بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەهۆی درەنگ گەیشتنییەوە بووە بە…
زیاتر ببینە

کۆرۆنا ناوەندە پیشەسازییەکانی چین پەکدەخات.. ئەمریکا فەرمانی چۆڵکردنی بەپەلەی بە کارمەندەکانی دا

دوای شەنگەهای کە ڕووبەڕووی خراپترین شەپۆلی کۆرۆنا بووەتەوە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە، دوێنێ دووشەممە چین لە شاری گوانچۆ گەورەترین…
Total
0
Share