گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران دەستپێدەکەنەوە

دەستەی فڕۆکەوانیی ئێران رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران دەستپێدەکەنەوە.

ئەمڕۆ شەممە، دەستەی فڕۆکەوانیی ئێران رایگەیاند، لە کاتژمێر 9ی بەیانیی ئەمڕۆوە گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران دەستیانپێکردووەتەوە.

باس لەوەش دەکات، “پێویستە فڕۆکەوانەکان و  سەرنشینانی فڕۆکەکان هەمیشە لەگەڵ هێڵە ئاسمانییەکاندا لە پەیوەندیدا بن و گرنگییەکی تایبەت بەو پەیامانە بدەن کە پێیان دەگات”.

بەهۆی هێرشەکانی سەر وڵاتەکەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک راگیران.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژووری ئۆپراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات: لەکاتی کەوتنەخوارەوەی مووشەک چەند رێنماییەک جێبەجێبکەن

ژووری ئۆپراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات، چەند رێنماییەکی بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردەوە، کە لەکاتی کەوتنەخوارەوەی درۆن یان مووشەک،…
Total
0
Share