گواردیۆلا پلانی دوای 2023 ئاشکرادەکات

ڕاهێنەری ناوداری یانەی مانچستەر سیتی، دوای کۆتاییهاتنی بۆندەکەی ماڵئاوایی لە مانچستەر سیتی دەکات.

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە بەشداری چالاکییەکانی (XP Investimentos)ی کرد و لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا ڕایگەیاند، ” دوای کۆتاییهاتنی بۆندەکەم (2022-2023)، دوای حەوت ساڵ کارکردن لە سیتی پێویستم بە پشوویەک دەبێت، تیایدا لە ڕاهێنەرانی دیکەوە شتی زیاتر فێردەبم، ڕەنگە ڕێگەیەکی دیکەش بگرمەبەر”.

لە وەڵامێکی دیکەدا دەڵێت، “هەڵبژاردەی نیشاتیمانی؟ بەڵێ، هەنگاوی داهاتووم لەگەڵ هەڵبژاردەیەکی نێودەوڵەتی دەبێت، ئەگەر چانسی ئەوەم هەبێت لەو بوارەدا کاردەکەم، دەمەوێت بەشداریی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، کۆپا ئەمریکا، مۆندیال بکەم”.

گواردیۆلا لە 2008وە دەستی بەکاری ڕاهێنان لە یانە گەورەکانی ئەوروپا کردووە، بە یانەکانی بەرشلۆنە و بایرن میونشن و مانچستەر سیتی-دا گوزەریکردووە، چەندین ناسناوی گەورەی لە بوارەکەدا چنیوەتەوە لەنموونەی چامپیۆنزلیگ، لالیگا، پریمەرلیگ، بوندس لیگا و سەرجەم جامە ناوخۆییەکان، تاکە ڕاهێنەرە لە مێژووی ئینگلتەرادا سەرجەم ناسناوە ناوخۆییەکانی بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن وادەی بەڕێوەچوونی دەنگدانی ئاوارەكانی دیاریكرد

بابەتی دواتر

کەین مەرجی هەیە و سیتی ڕوویکردووەتە کریستیانۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share