نەتەوە یەکگرتووەکان: 74.3%ی فەڵەستینییەکان بەدەست هەژارییەوە دەناڵێنن

هەڵسەنگاندنێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکرایەوە، پشتڕاستیکردەوە رێژەی هەژاری لە ناوچەکانی فەڵەستین لەمساڵدا گەیشتووەتە 74.3%.

ئەخیم شتاینەر، بەڕێوەبەری بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دەڵێت،”دەرئەنجامەکانی شەڕەکەی فەڵەستین زۆر گەورەن، نەک تەنها لەڕووی تێکدانی ژێرخانی ئابوورییەوە، بەڵکو لەڕووی هەژاری و لەدەستدانی بژێوی ژیانەوە”.

وتیشی، لەم هەڵسەنگاندنە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەدا روونە کە ئاستی وێرانکاریی دەوڵەتی فەلەستینی بۆ چەند ساڵێک، ئەگەر دەیان ساڵ نەبێت، لە بواری گەشەپێداندا دواخستووە.

لە هەڵسەنگاندنە نوێیەکەدا کە لەلایەن بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) و کۆمیسیۆنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رۆژئاوای ئاسیا (ESCWA) بڵاوکراوەتەوە، مەزەندەی کردووە کە رێژەی هەژاری لە ناوچەکانی فەڵەستین (کەرتی غەززە و کەناری رۆژئاوا) بۆ 74.3% بەرزبووەتەوە لە ئەمساڵدا، لەکاتێکدا کۆتایی ساڵی 2023 رێژەکە 38.8% بوو.

هەر بەپێی هەڵسەنگاندنەکە، کۆی ژمارەی هەژارانی فەڵەستین گەیشتووەتە 4.1 ملیۆن کەس، کە 2.61 ملیۆن کەسیان تازە وەک هەژار پۆلێنکراون.

 

بابەتی پێشتر

تۆڵەی شەهیدانی ئاسایش لە قەرەداغ و ناوشوان كرایەوە

بابەتی دواتر

چۆن کۆتایی بە سیستمی خۆسەپێنیی پارتی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share