ئاماری مەترسیدار لەبارەی مردنی منداڵانی سودان لە کامپەکاندا ئاشکرا دەکرێت

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە مانگی ئایارەوە نزیکەی هەزار و 200 منداڵ بەهۆی نەخۆشیی سورێژە و بەدخۆراکییەوە لە نۆ کامپی پەنابەران لە سودان گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی وتەی ئالان مینا، بەرپرسی تەندروستیی گشتی لە کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەگەری هەیە تا کۆتایی ئەمساڵ دەیان هەزار منداڵی دیکە لە کامپەکانی پەنابەراندا لە سودان بمرن.

وتیشی، لە نێوان 15ی ئایار تا 14ی ئەیلول زیاتر لە هەزار و 200 منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ لە نۆ کەمپدا گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش بەهۆی ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی سورێژە و بەدخۆراکی توندەوەیە.

بەپێی ئامارەکە، منداڵان ئەو گرووپەن کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی ئەو شەڕەوە کە لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە لە سودان لە نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرادا سەریهەڵداوە.

. هەزارانیان بوونەتە قوربانی کوشتن و ئاوارەبوون و برسێتی.

  • ئاوارەبوونی ملیۆنێک و 900 هەزار منداڵ لە ناوخۆی سودان.
  • ملیۆنێک و 700 هەزار منداڵ ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و ئێستا لە ناوخۆی وڵات و ئەودیوی سنوورەکانیدا هاتوچۆ دەکەن.

. یونیسێف لە راپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات 2500 پێشێلکاری ئاشکرای مافەکانی منداڵانی کراوە.

بابەتی پێشتر

لیژنەی تەندروستیی پارێزگای هەولێر: خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ جۆرە نین کە پیشان دەدرێن

بابەتی دواتر

ئاسۆ مامەند: هێرشکردنە سەر دژەتیرۆر هێرشکردنە سەر تەواوی کوردستانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share