سعودیە.. هەر تەندروستكارێك بە كۆرۆنا بمرێت خانەوادەكەی 133 هەزار دۆلار وەردەگرێت

لەكاتی پشكنینی پلەی گەرمی لەش لە سعودیە

ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیە بڕیاریدا، هەر كارمەندێكی كەرتی تەندروستیی وڵاتەكە بە كۆرۆنا بمرێت، خانەوادەكەی زیاتر لە 133 هەزار دۆلاریان پێدەدرێت.

ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیە لە بریارێكی نوێدا لەبارەی كۆرۆناوە بڕیاریداوە بە خەرجكردنی بڕی 500 هەزار ڕیاڵی سعودی كە بەرامبەرە بە 133 هەزار و 300 دۆلاری ئەمریكی، بۆ خانەوادەی ئەو كەسانەی لە كەرتی تەندروستی كاردەكەن و بەهۆی كۆرۆناوە دەمرن.

لەو كۆبوونەوەی دوێنێ سێشەممە 27ی تشرینی یەكەمی ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیە كە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچووە، بڕیاری ئەوەش دراوە، قەرەبووكردنەوەكە سەرجەم تەندروستكاران دەگرێتە چ لە كەرتی تایبەت كار بكەن یان كەرتی گشتی.

ئەوە لەكاتێكدا لە هەرێمی كوردستان هەر تەندروستكارێك بەهۆی كۆرۆناوە بمرێت خانەوادەكەی بە بڕی 5 ملیۆن دینار قەرەبوو دەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسیحییەکانی سوریا بە دوودڵییەوە یادەکانی تایبەت بە سەری ساڵ ئەنجامدەدەن

بەهۆی گۆڕانکارییە نوێیەکانی سوریا و گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە، مەسیحییەکانی وڵاتەکە بەدوودڵییەوە یادەکانی تایبەت بە سەری ساڵ…
زیاتر ببینە

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات هاوكاریی لوبنان بكه‌ن

ئەمیندارى گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات هاوكاریی لوبنان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى له‌و قه‌یرانانه‌ى تێیدان ڕزگاری بێت. ئەنتۆنیۆ…
Total
0
Share