بەتەمەنترین ژنی ژاپۆن کۆچی دواییکرد

تاتسومی فوسا کە بە بەتەمەنترین ژنی ژاپۆنی ناسراوە، لە تەمەنی 116 ساڵیدا لە شاری کاشیوارای ویلایەتی ئۆساکا کۆچی دواییکرد.

فوسا لە 25ی نیسانی 1907 لە ناوچەی یاو لەدایکبووە، نزیکەی دە ساڵی کۆتایی ژیانی لە ناوەندێکی چاودێری لە کاشیوارا بەسەربردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاکانی ژاپۆن بڵاویان کردووەتەوە،  فوسا توانیویەتی تا تەمەنی 110 ساڵی بە تەنیا پێداویستییە کەسییەکانی دابین بکات، دوای ئەوە تووشی کێشەی هەناسەدان بووە.

فوسا، ساڵی رابردوو نازناوی بەتەمەنترین کەسی لە ژاپۆن بەدەستهێناوە، دوای مردنی تاناکا کەین، کە پێشتر لە ژاپۆن لە تەمەنی 119 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا: لە یەک مانگدا زیاتر لە 2 ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە وڵاتەکەمان

داتاکانی وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی سەردانکەرانی بیانی کە لە مانگی کانوونی دووەمدا سەردانی وڵاتەکەیان کردووە، دوو…
Total
0
Share