تۆڵەی شەهیدانی ئاسایش لە قەرەداغ و ناوشوان كرایەوە

بەپێی ئەو زانیاریییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایش تۆڵەی شەهیدانی ئاسایش لە قەرەداغ و ناوشوان ( محەمەد ژاڵەیی ) كرایەوە.

هەر لە زانیاریییەكاندا هاتووە، تیرۆریستانی سەرجەم تیرۆریستانی داعش كە دەستیان هەبوو لە شەهیدكردنی ئاسایشەكەی قەرەداغ و محەمەد ژاڵەیی لەناوشوان كەوتنە ناو ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و كوژران.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئۆپەراسیۆنەكەی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە سنووری قەزای دوكان ئەنجامدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: بەهۆی خراپی عەمبارکردنەوە بڕێکی زۆر سەوزە و میوە لەناودەبرێن

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی خراپ عەمبارکردنەوە، بڕێکی زۆر سەوزە و میوە لەناودەبرێن. قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی نەشیاوییان بۆ…
Total
0
Share