سبەینێ لە زانکۆی سلێمانی و چەرموو یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنە

بە گوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی و نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی چەرموو بۆ کاروباری خوێندکاران، سبەی سێشەممە دەوامی رەسمی دەبێت لە هەردوو زانکۆکە.

پێشتر، زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەبڕیاری ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی، رۆژی 22ی ئەم مانگە ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025 لە زانكۆی سلێمانی دەستپێدەكات ‌و خوێندكاران دەتوانن دەست بەمامەڵەی وەرگرتنی بەشە ناوخۆیی بكەن.

لەلایەکی دیکەشەوە، ئەمڕۆ زانکۆی چەرموو بڵاویکردەوە، نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی بەش و کۆلێژەکان دەکاتەوە، رۆژی سێشەممە (2024/10/22) دەوامی رەسمی دەبێت لە زانکۆدا.

بابەتی پێشتر

تۆڕی شەمس: چەندین حاڵەتى توندوتیژیمان لە هەڵبژاردندا تۆمارکردووە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: یەکێتی چاوی لە سەرکەوتنێکی گەورەترە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share