تۆڕی شەمس: چەندین حاڵەتى توندوتیژیمان لە هەڵبژاردندا تۆمارکردووە

رێکخەری گشتیی تۆڕی شەمس، رایگەیاند، “چەندین حاڵەتى توندوتیژیمان لە هەڵبژاردندا تۆمارکردووە”.

هۆگر چەتۆ، رێکخەری گشتیی تۆڕی شەمس بۆ چاودێریی هەڵبژاردنەکان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە بەشێکی فراوانی بنکەکانی دەنگدان چاودێرانمان بانگەشەی هەڵبژاردنیان بینیوە بەشێوە و رێگای جیاواز کە ئەو کردارە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان قەدەغەیە، هەروەها چاودێرانمان دواکەوتنی کردنەوەی وێستگەکانی دەنگدانیان بەدیکردووە

باسی لەوەش کرد، لەدەستپێک و ناوەڕاست و کۆتایی هەژمارکردنی دەنگەکان حاڵەتی دوورخستنەوەی بریکاری لایەنی سیاسی لە بنکەکان تۆمارکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە دەنگدانی تایبەت و گشتییش مۆبایل دەبردرایە نێو ژوورەکان و وێنەی پسوڵەی دەنگدان دەگیرا.

هۆگر چەتۆ ئەوەشی وت، گرفتێکی دیکە بوونی توندوتیژیی هەڵبژاردن بوو لەنێوان کارمەندانی دەنگدان و کۆمسیۆن، هەروەها لەنێوان کارمەندان و دەنگدەران هەروەها بریکاری لایەنە سیاسییەکان، هەروەها بەهۆی بوونی کێشە لە ئامێری پەنجەمۆرەکاندا، چەندین کەس لە دەنگدان بێبەشبوون.

باسی لەوەشکرد، “رۆژی دەنگدانی گشتی لەبەیانی تاوەکو درەنگانی شەو 124 سکاڵای لایەنە سیاسییەکانمان تۆمارکردووە، هەروەها 34 حاڵەتی لە یەکنەچوونی ژمارەی دەنگەکان بە ئەلیکترۆنی لەگەڵ ژماردنی دەستی تۆمارکراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران باسی مووچە دەکەین

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باسی مووچە دەکەین. غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

بڕیار لەبارەی دامەزراندنی خۆبەخشانی تەندروستییەوە دەدرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەسەر ناڕەزایی خۆبەخشانی تەندروستیی بڕیاریدا و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی ئاگادارکراونەتەوە لە ناردنی ناوەکانیان بەمەبەستی…
Total
0
Share