ژمارەیەك رۆژنامەنووس: لەرۆژی رۆژنامەگەریی كوردیدا خودی سەندیكای رۆژنامەنووسان پێشێلكاری بەرامبەر بە میدیاکاران كرد

ژمارەیەک رۆژنامەنووس رایدەگەیەنن، ” لەرۆژی رۆژنامەگەریی كوردیدا خودی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان پێشێلكاری بەرامبەر بە دەزگاكانی راگەیاندن كرد “.

ژمارەیەك رۆژنامەنووس لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن، لە رۆژی رۆژنامەگەریی كوردیدا، خودی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان پێشێلكاری بەرامبەر بە دەزگاكانی راگەیاندن كرد و رێگریكرد كە رووماڵی دیداری رۆژنامەنوسان بكرێت، لەكاتێكدا رۆژی پێشتر سەندیكا بە فەرمی بانگهێشتنامەی ناردبوو.

ئاماژە بەوەش دەکەن، لە ساڵانی رابردوو زۆرترین رەخنە و گلەیی ئاراستەی حكومەت و دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان دەكرا لەبەرامبەر هەڕەشە و لێدان و دەستگیركردن و هەموو ئەو پێشێلكارییانەی دەكرا، ئەمساڵ خودی سەندیكای رۆژنامەنووسان چووە پاڵ مەترسیەكانی سەر رۆژنامەنووسان و رەوایەتی بە هەموو پێشێلكارییەكاندا، كە ئەوەی سەندیكای رۆژنامەنووسان كردی جێگای مەترسیەكی زۆر گەورەیە.

ئەو رۆژنامەنووسانە دەڵێن، هەموو لایەك لە هەوڵی باشتركردنی خراپیی دۆخی میدیایی كوردیدا بوون و چاوەڕێی ئەوە دەكرا، لەلایەن خودی سەرۆكی حكومەت هەناسەیەك هەبێت و پێشێلكارییەكان كەمببنەوە و دۆخەكە بەرەو باشتر بچێت، بەڵام سەرۆكی حكومەت لەبری هیوا و ئومێدێك بەشداربوو لەم پێشێلكارییە.

داواش لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و نەتەوەیەكگرتووەكان و نێردەی وڵاتانی بیانی دەكەن، كە هاوكار و هەماهەنگ بن بۆ گێڕانەوەی یاسا و كەمبوونەوەی پێشێلكارییەكان، چونكە تا دوێنێ‌ ئەگەر لەسەر كاغەزیش بووبێت، سەندیكا پێشێلكارییەكانی تۆمار دەكرد، بەڵام ئەی ئێستا كێ‌ پێشێلكاریی سەندیكا تۆمار بكات!، بۆیە ئەوەی سەندیكا دەیكات، جێگای ناڕەزایەتی و شەرمێكی گەورەیە.

بابەتی پێشتر

"لەلایەن كۆمپانیایەكەوە لە هەولێر 35 ملیۆن دۆلاری 800 خێزان خوراوە"

بابەتی دواتر

پێرێز بەرگری لە چاڤی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەڵامێك لە هەرێم كەمال ئاغاوە

دەربارەی رووداوی كوشتنی كەسێك لەلایەن هێزە ئەمنییەكان لە هەولێر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی پەیامێك بڵاودەكاتەوە. هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی…
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌باره‌ى خۆپیشاندانى خوێندكاران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندن له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانى خوێندكاران و پرسی ده‌رماڵه‌ى خوێندنى خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌. فه‌رمانگه‌ی…
Total
0
Share