ساڵی ڕابردوو کۆرۆنای گۆڕاو گەیشتووەتە سلێمانی

بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوەوە ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو لە شاری سلێمانی تۆمار كراوە.

د.سەباح هەورامی، بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی ئەمڕۆ 26 ی ئازار ڕایگەیاند، ” لە شاری سلێمانی چوار جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوە”.

هۆشدارییەکەی بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ وەزیری تەندروستیی هەرێم هۆشداریدا لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن و توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕایگەیاند، ئامارەکان لە ماوەی 24  کاتژمێری ڕابردوودا مەترسیدارن.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ” لە ماوەی 24  کاتژمێری ڕابردوودا 750  کەسی دیکە وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و 5 کەسیش بە هۆکاری ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگا ئەمنییەکان لە بادینان پێشێلکاری بەرامبەر کاندیدێک و تیمێکی راگەیاندنی یەکێتی دەکەن

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە سنووری بادینان دەزگا ئەمنییەکانی حزبی باڵادەستی ناوچەکە بەر لە دەستپێکردنی هەڵمەتی…
زیاتر ببینە

بە رەزامەندیی سودانی؛ پەلەدەکرێت لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سودانی رەزامەندیی دەربڕیوە لە پەلەکردن لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان. سروە محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی…
Total
0
Share