قوباد تاڵەبانی: یەکێتی چاوی لە سەرکەوتنێکی گەورەترە

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال و بەرپرسی بازنەی راپەڕین لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لە رانییە لەگەڵ بەرپرسی بازنەکان و تیمەکانی کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی لە ئیدارەی راپەڕین کۆبووەوە و رایگەیاند، یەکێتی چاوی لە سەرکەوتنێکی گەورەترە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچووو، قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سوپاسی دانیشتووانی دەڤەری راپەڕین و ئەندامانی کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان و کادیران و جەماوەری یەکێتی لە سنوورەکە کرد بۆ ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی لە هەڵبژاردندا تۆماریان کرد و جارێکیتر دەڤەری راپەڕینیان سەوزپۆش کردەوە.

راشیگەیاند، دانیشتوانی بە شەرەفی دەڤەری راپەڕین بەم پشتگیرییە گەورەیان لە یەکێتی، سەری یەکێتییان بەرزکردەوە و جارێکی دیکە یەکێتییان قەرزاری خۆیان کردەوە. وتیشی، “هەرگیز جارێکی دیکە یەکێتی کەمتەرخەم نابێت بەرامبەر جەماوەرە دڵسۆزەکەی و خواست و ئیرادەی جەماوەری یەکێتی هەمان خواست و سیاسەتی یەکێتی دەبێت”.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی دانیشتووانی دەڤەری راپەڕینی دڵنیاکردەوە و رایگەیاند، وەکچۆن ئێوە لە دەنگداندا راستگۆ و بەوەفا بوون بەرامبەرمان، یەکێتیش لە دوای هەڵبژاردن راستگۆ و بەوەفا دەبێت لەگەڵتان و کارێك ناکەین رۆژێک لە رۆژان لە دەنگدان و پشتگیریکردنی یەکێتی پەشیمان ببنەوە.

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، داوای لە ئەندامانی کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی کرد کە ساردنەبنەوە و لە ئێستاوە خۆتان ئامادەبکەن بۆ هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چونکە یەکێتی چاوی لە سەرکەوتنێکی گەورەترە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مانگی رابردوو 629 مامه‌ڵه‌ی ئازادبوونی سزادراوان له‌ناو چاكسازییه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامدراون

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو 629 مامه‌ڵه‌ی ئازادبوونی سزادراوان له‌ناو چاكسازییه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامدراون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتی چاکسازیی…
Total
0
Share