کۆمسیۆن: رێژەی بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 72% بوو

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بە شێوەیەکی گشتیی رێژەی بەشداری لە 98%ی بنکەکانی دەنگدان لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان 72% بووە.

بە گوێرەی قسەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، رێژەی بەشداری لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرە بووە:

دهۆک 78%

هەولێر%74

سلێمانی 65%

هەڵەبجە 69%

هاوکات، کۆمسیۆن باسی لەوەشکردووە، سبەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیەندرێت و ئەوەشی پشتڕاستکردنەوە پڕۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بووە.

بابەتی پێشتر

محەمەدی حاجی مەحمود: رۆژانە كرێكاری دەكەم و جووتیارم پەنجەكانم ماندوون

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی مووچە بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share