ئەوقافی هەرێم لەبارەی “دوعاکردن بۆ ئەردۆغان” لە مزگەوتێکدا ڕوونکردنەوە دەدات

دوای بڵاوبوونەوەی پارچە ڤیدیۆیەک کە لە شوێنێکدا کۆمەڵێک هاوڵاتیی کورد “دوعا بۆ ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەکەن”، وەزارەتی ئەوقافی هەرێم دەڵێت “ئەو شوێنە مزگەوت نییە”.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، “گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە تیایدا کەسێک دوعا بۆ سەرۆکی یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ دەکات، گوایە ئەمە لە سنووری ھەرێمی کوردستانە، لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەێنین کە ئەم شوێنە مزگەوت نییە، ئەو کەسەش کە قسەدەکات مامۆستای ئایینی نییە و شوێنەکەش سنووری ھەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو دەرەوەی باشووری کوردستانە و بۆنەیەکی ئایینییە و پەیوەندی بە ئێمەوە نییە”.

ئەوقافی هەرێم ڕاشیگەیاندووە، “پێویستە ئەو شوێنانەی ئەو ھەواڵە نادروستانە بڵاودەکەنەوە بەرپرسانە مامەڵەبکەن و چەواشەکاری نەکەن، دوای ئەم ڕوونکردنەوەیەشمان ھەر ناوەندێکی ڕاگەیاندن ئەم گرتە ڤیدیۆیە بەناوی سنووری ھەرێم پەخشبکات ڕێککاری یاسایی بەرامبەریان دەگرینەبەر”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە، کە چەند پیاوێکی کورد بە شێوەزاری كرمانجی، دوعا بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆیتەرز: سبەینێ رێککەوتنی سێ قۆڵیی نێوان هەرێم، بەغداد و کۆمپانیا نەوتییەکان واژوودەکرێت

ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرایکرد، سبەینێ بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، كۆبوونەوەیەکی سێ‌ قۆڵیی لەنێوان هەرێم، بەغداد و كۆمپانیاكانی…
Total
0
Share