بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناكۆكییەكان خزمەت بە هیچ لایەك ناكەن

‌‌بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر كرد.

‌‌لە دیدارێكدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی و خالید شوانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق ئامادەیبوون، جەخت لەپەرەپێدانی پەیوەندی لە مێژینەی نێوان هەردوولا و بەردەوامی هەماهەنگییەكان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان كرایەوە.

‌‌هەر لە دیدارەكەدا گرنگی گفتوگۆ و بەردەوامیی دیالۆگی نیشتمانی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەپێناو دەستبەركردنی ژیانێكی سەقامگیر لە وڵاتدا دووپاتكرایەوە.

‌‌سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور كردەوە و رایگەیاند، “ناكۆكییەكان خزمەت بە هیچ لایەك ناكەن و پێویستە هەموومان پێكەوە كار بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر بكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی خۆی بە بەشێک لە خەباتی پیشەیی و مەدەنیی مامۆستایان دەزانێت

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ شەممە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کەردستانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند…
Total
0
Share