عەبدولواحید محەمەد: داوامانكردووە زەوی و یەكەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان دابینبكرێت

لە ڕۆژی جیهانیی مامۆستایاندا، ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان داوای دابینكردنی زەوی و یەكەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان دەكات، بەرپرسێكی ڕێكخراوەكەش دەڵێت، “پێشتر لەگەڵ وەزارەتی شارەوانیدا گفتوگۆمان كردووە بۆ دابینكردنی زەوی بۆ ئەو مامۆستایانەی سوودمەند نەبوون”.

عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەردەوام جەختمان لە دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایان، چارەنووسی مووچە پاشەكەوتكراوەكان و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ كردووەتەوە.

ڕاشیگەیاند، “تا ئێستا 60%ی مامۆستایان سوومەندنەبوون لە وەرگرتنی زەوی و یەكەی نیشتەجێبوون و ئێمە وەكو ڕێكخراوەكەمان لەم كابینەیە و كابینەی پێشتر كۆبوونەوەمان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی شارەوانی كردووە بە مەبەستی دابینكردنی زەوی و پێدانی یەكەی نیشتەجێبوون بە مامۆستایان و بە زارەكی بەڵێنمان پێدرا كە زەوی بۆ مامۆستایان دابینبكرێت، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی حكومەتەوە تا ئێستا هیچ هەنگاوێك لەو بارەیەوە نەنراوە”.

بابەتی پێشتر

هەرێم كەمال ئاغا: لە هەفتەی كۆتایی یەكلاكردنەوەی پێكهێنانی حكومەتداین

بابەتی دواتر

لەسەر گرانیی نرخی كرێی گواستنەوە شۆفێرانی تاكسی سزادەدرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دابان محەمەد: ئەنیشتاین زیندوو بكەرەوە ناتوانێت سەر لە داتا و ژمارەكانی حكومەت دەربكات”

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی داهاتەكانی جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم دەدات، جەختیشدەكاتەوە ئەنیشتاین زیندووبكەرەوە ناتوانێت سەر لە…
Total
0
Share