قائیمقامیەتی سلێمانی: سکاڵا لەسەر نەخۆشخانەی بەخشین تۆماردەکەین

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی داخستنی نەخۆشخانەی بەخشینەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، “ئەگەر ئیدارەی نەخۆشخانەکە داوای لێبوردن نەکەن سکاڵایان لەسەر تۆماردەکەین”.

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە، “داخستنی نەخۆشخانەی بەخشین و نەخۆشخانەکانی دیکەش بە فەرمانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بووە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی”.

دەشڵێت، “لە راگەیەندراوی ئیدارەی نەخۆشخانەی بەخشیندا باس لەوەکراوە کە قائیمقامیەتی سلێمانی دایانخستووە، بەڵام ئەوە دوورە لە راستییەوە و نە ئاگادارکردنەوە و نە لیژنەکەش پەیوەندیی بە قائیمقامیەتەوە نەبووە، لەوبارەیەشەوە ئیدارەی نەخۆشخانەکە ئاگادارکراوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەکردووە، داخستنی نەخۆشخانەکان لە دەسەڵاتی قائیمقامیەتدا نییە و پەیوەندیی راستەوخۆی بە وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانییەوە هەیە، “بۆیە ئەگەر نەخۆشخانەی بەخشین داوای لێبوردن لەبارەی راگەیەندراوەکەیەوە نەکات سکاڵای یاسایی لە دژ تۆمار دەکەین”.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە بە فەرمانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی هەردوو نەخۆشخانەی بەخشین و ئینتەرناشناڵ داخران، هۆکارەکەشی بۆ تەواوبوونی مۆڵەتی کارکردنیان و نوێنەکردنەوەی مۆڵەتەکانیان دەگەڕێتەوە.

بابەتی پێشتر

بەغداد 272 ملیاری بۆ هەرێم نارد

بابەتی دواتر

سلێمانی.. گۆڕانكاری لە خشتەی پێدانی كارەبادا دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share