بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، ئەگەری بارانبارینێکی کەم دەبێت لەناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و پلەی گەرمی بە رێژەی 3 بۆ 5 پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی یەکشەممەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەكاتەكانی ئێوارەدا بۆ پەڵەهەور و نیمچەهەور دەگۆرێت لە هەندێک شوێن و پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە بە رێژەی 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم جۆرە دەبێت:
هەولێر : 23 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 22 پلەى سیلیزى
دهۆک : 21 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 26 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 21 پلەى سیلیزى
سۆران : 21 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 29 پلەى سیلیزى