سبەینێ دەنگدانی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

سبەینێ 20ی تشرینی یەکەمی 2024 پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەس مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنەکەدا هەیە، لەو ژمارەیەش 215 هەزار و 960 یان دەنگدەری تایبەت بوون کە رۆژی رابردوو دەنگیاندا و دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 یان دەنگدەری گشتین کە سبەینێ مافی بەشدارییان لە دەنگداندا هەیە.

لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100 كورسیی پەرلەمان دەکەن کە 95 كورسیی گشتی،  30كورسیی ژنان، پێنج كورسیی كۆتا هەن.

سیستمی هەڵبژاردنەکە فرە بازنەییە و کورسییەکانی پەرلەمان بەمجۆرە دابەشی پارێزگاکان کراون:
سلێمانی 38 كورسی

هەولێر 34 كورسی

دهۆك 25 كورسی

هەڵەبجە 3 كورسی

هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتیدەکرێت.

136 لیست پەسەندکراون بۆ هەڵبژاردنەکە، و هەزار و 191 کەس خۆیان کاندید کردووە بۆ پڕکردنەوەی 100 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان.

لەبارەی تێچووی هەڵبژاردنەکەوە جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕی 69 ملیار دینار وەك بودجەی تەرخانكراو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان تەرخانكراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بارەگای بارزانی: دیداری مێری ئەمساڵ نەیتوانیوە ڕەچاوی فرەلایەنیی سیاسی بکات

بارەگای بارزانی ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بەڕێوەچوونی دیداری مێری 2026 بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕەچاوی فرەلایەنیی سیاسی نەکراوە. لە ڕاگەیەندراوەکەی بارەگای…
Total
0
Share