هەردوو بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان و گومرگی گەرمیان دوورخرانەوە

بە بڕیاری وەزیری دارایی، هەریەكە لە بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان دوورخراونەتەوە، بڕیارەكە بە فەرمی نەگەیشتووەتە دەستیان، بەڵام بە تەلەفۆن ئاگاداركراونەتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەمڕۆ وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە بە لەسەركارلادانی هەردوو بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان و گومرگی گەرمیان.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، فەرمانی لەسەركارلادانەكە نەگەیشتووەتە دەستی دوو بەڕێوەبەرەكە، بەڵام بە تەلەفۆن پێیانوتراوە نەچنەوە سەر كار، بە ئەگەرێكی زۆر ئەمڕۆ فەرمانەكە دەگاتە دەستیان.

لەسەركارلادانی بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان لەكاتێكدایە، لەماوەی ڕابردوودا شۆفێرانی مەرزەكە مانیانگرت و بۆ ماوەیەك هاتوچۆ لە مەرزەكەوە ڕاگیرا، دوێنێ دەستیپێكردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی: ماوەی ساڵێکە شوان داودی لە ڕێگەی بەرپرسانەوە بڕیاری گۆڕینەکەی دوادەخات

مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر قسەکانی شوان داودی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ماوەی نزیکەی ساڵێکە بڕیاری گۆڕینی…
Total
0
Share