کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی ڕادەگەیەنێت و تانەکان کاریگەرییان لەسەری هەبووە

ئەندامێکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن ئاشکرایکرد، تانەکان کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەبووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا کۆتا ئاماری هەڵبژاردنەکان بڵاوبکرێتەوە.

عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “کۆی ئەو تانانەی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان گەیشتوونەتە بەشی یاسایی کۆمسیۆن، هەزار و 436 تانە بوون و بەهۆی بوونی بەڵگە لە هەندێک لە تانەکاندا، ئەنجامی هەڵبژاردن گۆڕانکارییەکی کەمی بەسەردادێت”.

پێشتر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکردبوو، دەکرێت تانەکان پێنج تا شەش کورسی گۆڕانکاری لە هەندێک پارێزگای وەک “بەغداد و بابل و هەولێر و نەینەوا”دا دروستبکەن.

بە وتەی عیماد جەمیل، کۆمسیۆن هەموو هەوڵەکانی خستووەتەکار تا تەواوی تانە و سکاڵاکان بە بوونی بەڵگەوە یەکلاییبکاتەوە و کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ڕابگەیەنێت”.

بەهۆی تانە و سکاڵاکانەوە، ئەنجامی شەش کورسی لە هەندێک پارێزگا گۆڕانکارییان بەسەردادێت و لەو گۆڕانکارییانەش لەناو لایەنە کوردییەکاندا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، قازانجدەکات و کورسییەک لە بازنەی سێی هەولێر و کورسییەکی دیکەش لە بازنەی دووی نەینەوا دەباتەوە.

بابەتی پێشتر

گەورە كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانیی ئێرانی هێرشی ئەلیكترۆنیی كرایەسەر

بابەتی دواتر

فوئاد حسێن داوادەكات دۆسیەی كۆچبەران "بە سیاسی" نەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share