ئاژانسەکان: ماڵی ناتـ.ـانیاهـ.ـۆ بە ئامانجگیرا

میدیا ئیسرائیلییەکان، ئەمڕۆ شەممە بڵاویانکردەوە، کە لە رێگەی سێ درۆنەوە ماڵی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە قیساریا بە ئامانجگیراوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیاکان باسیان لێوەکردوون، دوو لە درۆنەکان لە ئاسمان خراونەتە خوارەوە بەڵام دانەیەکیان نەتوانراوە بخرێتە خوارەوە و لە بەشێکی ماڵەکەی ناتانیاهۆی داوە.

باس لەوەشکراوە، هێرشەکە لە کاتێکدا روویداوە، سەرۆک وەزیران و هاوژینەکەی لەناو ماڵەکەدا نەبوون، هەر بۆیە هەردووکیان سەلامەتن.

هێزێکی زۆری ئەمنی بەرەو ناوچەکە گواستراونەتەوە، باس لەوەش دەکرێت، بە گوێرەی خەمڵاندنەکان هێرشەکان لە لوبنانەوە ئەنجامدراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل كۆتاییهات و شەڕ لە غەززە دەستپێكردەوە

ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل كۆتاییهات و سوپای ئیسرائیل دەستپێكردنەوەی شەڕی لە غەززە راگەیاند. میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردووەتەوە، بزوتنەوەی…
زیاتر ببینە

سوپای ئەمریکا: گەورەترین ئۆپراسیۆنی سەربازیمان لە مێژووی هاوچەرخی ئەمریکا ئەنجامداوە

ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا، وردەکاریی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیلی بۆ…
Total
0
Share