بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمشەو ئاسمانى هەرێم نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاویە سنووریەکانى دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاویە سنوریەکانى هەولێر تا کاتەکانى بەرەبەیان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە 12 کاتژمێری رابردوو، بارانبارینی کەم لە ناوچەکان دهۆک و ئامێدی و بامەڕنێ و سۆران تۆمارکراوە و لە پارێزگای هەولێر و زاخۆش، دڵۆپ دڵۆپ باران باریووە.
جێی ئاماژەیە، بەڕێوەبەرایەتییەکە لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە بەیانی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، سبەی هەینی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری کەمێک نمەباران هەیە لەناوچەکانی سنووری باڵەکایەتی.
هاوکات، پلەی گەرمی بە رێژەی دوو بۆ چوار پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.