دوای کوشتنی سنـ.ـوار داوای خۆبەدەستەوەدان لە حەمـ.ـاس دەکرێت

یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل دوای راگەیاندنی کوژرانی یەحیا سنوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، داوای لە چەکدارانی بزووتنەوەکە کرد خۆیان رادەستبکەن و بارمتەکان ئازادبکەن.

گالانت سنواری بە “بکوژ و تیرۆریست” ناوبرد و تۆمەتباری کرد بەوەی کە پلانی بۆ کۆمەڵکوژییەکەی 7ی تشرینی یەکەم داڕشتووە و بەرپرس بووە لە ئەنجامدانی.

گالانت وتیشی، “ئێمە بەدوای دوژمنەکانماندا دەگەڕێین و لەناویان دەبەین.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی روودەدات پەیامێکی روونە، ئیسرائیل دەستی بە هەر کەسێک دەگات، کە هەوڵدەدات زیان بە هاوڵاتییانی ئیسرائیل یان هێزە ئەمنییەکانمان بگەیەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای سەردانەكانی كازمی ‏سعودیە و ئێران باڵیۆزخانە لە وڵاتی بەرامبەر دەكەنەوە

دیپلۆماتكارێكی ئێرانی ڕایدەگەیەنێت، دوای سەردانەكانی كازمی سعودیە و ئێران باڵیۆزخانە لە وڵاتی بەرامبەر دەكەنەوە و سەردانەكانی سەرۆك وەزیرانی…
Total
0
Share