لەبارەی مردنی کەسێک بە تای خوێنبەربوون تەندروستیی هەولێر روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەو هاوڵاتییەی ئەمڕۆ بە پەتای تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا ماوەی دوو رۆژ بووە لە نەخۆشخانە بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بڵاویکردەوە، “بەر لە دوو رۆژ هاوڵاتییەک کە تەمەنی 19 ساڵان و رەگەزی نێربوو گەیەندرایە نەخۆشخانە، دوای چارەسەری پێویست و گومانکردن لە نیشانەکانی کە تای خوێن بەربوونی هەبێت، دەست بەجێ پشکینیان بۆ ئەنجامدام داو رەوانەی تاقیگەی گشتی تەندروستی هەولێر کرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆ پشت راستکردنەوە لە حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێن بەربوون پشکنینەکە رەوانەی شاری بەغدا کرا، بەڵام دوای پێدانی چارەسەری پێویست ئەمڕۆ ئەم هاوڵاتییە گیانیلەدەستدا”.

لەبارەی نەخۆشییەکەوە دکتۆر رەهێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لە هەولێر ژمارەیەک حاڵەت هەن و بەردەوام ئامادەکاری دەکرێت بۆ نەخۆشییەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانی: چەندینجار تونێلی پیرمام بە شێوەیەکی ناشارستانی پیسکراوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، چەندینجار تونێلی پیرمام لەلایەن هاوڵاتیانەوە “بە شێوەیەکی ناشارستانی” پیسکراوە. لە ڕاگەیەنراویکدا وەزارەتەکە…
Total
0
Share