ئاگادارییەكی بەپەلە لە مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتییەوە.. دەنگدەران لە پیلانێكی مەترسیدار ئاگاداردەكرێنەوە

مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەنگدەران ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، “بەمەبەستی چەواشەكاری و سەرلێشێواندنی ئێوەی تێكۆشەر، ئەگەری ئەوە هەیە چەند لایەنێكی نەناسراو لە رێگای ئامرازەكانی پەیوەندیكردنەوە نامەی ساختە سەبارەت بە پرس و رێكارەكانی دەنگدانتان بۆ بنێرن و ئاگاداربن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، وەكو مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاگاداری ئێوەی دڵسۆزانی رێبازی پیرۆزی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەینەوە كە ئەگەر لە (تەلەفۆنی مۆبایل یان واتساپ یان ڤایبەر یان لە هەر ئامرازێكی پەیوەندیكردنی دیكەوە) نامەیەكی لەو جۆرە، یان داواكردنی وێنەی بەڵگەنامە و كارتی دەنگدان یان لینكی ئەپڵەكەیشنتان، پێگەیشت پشتگوێی بخەن و وەڵامیان نەدەنەوە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، جەختدەكەینەوە، مەكتەبی هەڵبژاردن هەر رێنمایی و كارێكی پێویستی هەبێت لە رێگای بازنە و بنكە و ئۆرگانە رەسمییەكانی یەكێتییەوە بڵاویدەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگاییكردنی چوار دەستگیركراوی بادینان دواخرا.. دادگا فریای سەیركردنی دۆسیەكە نەكەوتووە

دادگاییكردنی چوار دەستگیركراوی بادینان دواخرا بۆ كاتێكی نادیار، سەرۆكی تیمی پارێزەران دەڵێت، بەهۆی زۆریی دۆسیەكانەوە دادگا نەیتوانیوە سەیری…
زیاتر ببینە

سامان بەرزنجی: تەنها یەک حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، تەنها یەک حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە. سامان بەرزنجی، وەزیری…
Total
0
Share