عەرەبە هاوردەكانی كەركوك چوونەوە گوندی پەڵكانە و دەڵێن “ناڕۆین”

لە گوندی پەڵکانەی سنووری ناحیەی سەرگەڕان لە پارێزگای كەركوك، كە ناوچەیەكی ‏كوردستانیی جێناكۆكە، عەرەبی هاوردە خێمەیان هەڵداوە و بەنیازی مانەوەن، دەڵێن، ‏‏”لەسەر زەوی و ماڵی خۆمانین و ناڕۆین”.‏

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، ئەمڕۆ جوتیارە عەرەبە هاوردەكان لەكاتێكدا كە وەرزی كشتوكاڵییە جارێكی دیكە هاتوونەتەوە سنووری گوندی پەڵكانە و خێمەیان هەڵداوە و دەڵێن، “زەویی خۆمانە و لێرە دەمێنینەوە”.

هاوكات شكار مەردان، پارێزەری دۆسیەی زەویی جوتیارانی كورد لە ناوچەكە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “پرسەكە دەستێكی سیاسیی باڵای لە پشتەوەیە و ڕێگەنادرێت دادگا ڕۆڵی خۆی ببینێت”.

جەختی لەوەشكردەوە، “هەركاتێك دادگا داوا دەكات بە یاساییانە مامەڵە لەگەڵ كەیسەكە بكرێت، بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی كەركوك و ئیدارەی پارێزگاكە دەبنە ڕێگر لەگرتنەبەری ڕێكاری یاسایی لە كێشەكانی نێوان جوتیاراندا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسی: سبه‌ینێ له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ باران ده‌بارێت ‏

كه‌شناسیی هه‌رێم ڕه‌وشی كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی پێشبینییه‌كان ‏سبه‌ینێ له‌سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌زۆربه‌ى كاته‌كاندا باران…
Total
0
Share