بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 153 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 153 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركردووە، بەڵام چەند رۆژی رابردوو بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی بوو.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

بابەتی دواتر

دوای کوشتنی سنـ.ـوار داوای خۆبەدەستەوەدان لە حەمـ.ـاس دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share