رێگایەكی سەرەكی لە سلێمانی دادەخرێت

بەهۆی كارەكانی ئەندەرپاسێكەوە شەقامێكی سەرەكی لە سلێمانی دادەخرێت و شارەوانیی شارەكە رێگای جێگرەوە دیاریدەكات.

سەرۆکایەتیی شارەوانیى سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ شۆفێران و هاوڵاتیان رایگەیاند، بەهۆی کارکردن لە ئەندەرپاسی (فاروق مەلا مستەفا)، شەقامی مەلیک مەحمود (60 مەتری) سایدی رۆیشتن لە نەخۆشخانەی فاروقەوە بە ئاڕاستەی نەخۆشخانەی هەرێم، لەمڕۆوە (14ی 6ی 2023)ەوە دادەخرێت.

شۆفێران دەتوانن شەقامی خەدەمی وەك شەقامی جێگرەوە بەكاربهێنن، وەك ئەوەی شارەوانی ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پێشتر

سودانی: عێراق پشتبەستوو بە نەوت نامێنێتەوە

بابەتی دواتر

"شاسوار لەڕێی براکەیەوە لە بەغداد کاری نایاسایی دەکات"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیار نییە بڕەكە چەندە.. بودجە بۆ وەزارەتی خوێندنی ‏باڵا تەرخانكرا بۆ باشتركردنی ‏دۆخی خوێندكاران

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا بە تەرخانکردنی پشتیوانیی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی ‏باڵا بۆ باشترکردنی بارودۆخی…
Total
0
Share