لە رۆژانی جەژندا 16-17 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەبێت

وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، لە رۆژانی جەژنی قورباندا 16-17 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت.

وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ” بە بەرهەمهێنانی 3800 مێگاوات کارەبا و بە رەچاوکردنی بەرزبوونەوەی پلەکانی کارەبا لە هەر چوار رۆژی جەژندا 16 بۆ 17 کاتژمێر کارەبا بە هاوبەشان دەدەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرهەمهێنان و وێستگەکان و کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و پارێزگاکان و فەرمانگەکانی چاککردنەوە 24 کاتژمێر لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە کوژراوە و کەسێکی دیکە ئەشکەنجە دراوە

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردەوە، کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکیاوە کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکە ئەشکەنجەی…
Total
0
Share