دەستدرێژیی سێکسی ژنان و کچانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەڕسدەکات

ئەگەرچی لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا هەواڵی دەستدرێژیی سێکسی و گێچەڵی سێکسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبیسترا، بەڵام دوای بڵاوکردنەوەی ناوی باند و ئەو کەسانەی دەستدرێژییەکانیان کردووە لە شاری سەردەشت، باسکردنی ئەو پرسە چووە قۆناغێکی دیکەوە.

لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی سەردەشت، دژی ئەو باند و کەسانەی دەستدرێژیی سێکیسییان ئەنجامداوە، حاڵەتێکی دیکەی دەستدرێژیی سێکسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری پاوە ئەنجامدراوە.

پیاوێک لە شاری پاوە دەستدرێژیی سێکسی کردووەتەسەر هاوڕێیەکی یەکێک لە منداڵەکانی و منداڵەکە لەئێستادا باری تەندروستی و دەروونی جێگیرنییە.

ئەو کچە منداڵەی دەستدرێژیی سێکسی بەرامبەر ئەنجامدراوە، تەمەنی تەنها 10 ساڵ بووە و لەلایەن پیاوێکی 43 ساڵەوە بەناوی “نەریمان غەفوری” دەستدرێژیی سێکسی بەرامبەر ئەنجامدراوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو پیاوەی دەستدرێژییەکەی ئەنجامداوە لەگەڵ کەسوکاری کچە قوربانییەکەدا تێکەڵیی خێزانییان هەبووە و یەکترییان ناسیوە.

چالاکانی مەدەنی شاری سەردەشت سەرباری هەڕەشەکانی داواکاری گشتی کۆبوونەوە

سەرەتای ناڕەزایەتییەکان دژی دەستدرێژییە سێکسییەکان لە ڕۆژهەڵات
سەرەتا چەند چالاکوانێکی مەدەنی، بەتایبەت “ناسکە ئەفخەمی” وەک چالاکوانێکی ژن، ناوی ئەو باند و کەسانەیان بڵاوکردەوە کە دەستدرێژیی سێکسییان بەرامبەر ژنان و کچانی شاری سەردەشت ئەنجامداوە، ئەمە بووە جێگەی باسی خەڵکی تا لەکاردانەوەکاندا گروپێک لە خەڵکی نەناسراو بە نارجۆک هێرشیانکردەسەر ماڵی باوک و دایکی “ناسکە ئەفخەمی”.

دوای ئەو هێرشە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان تەقینەوە
پێشتر ناڕەزایەتییەکان دژی ئەو باند و کەسانەی دەستدرێژی و گێچەڵی سێکسییان ئەنجامدەدا، تەنها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بوون، بەڵام دواتر خەڵکی شاری سەردەشت سەرەڕای هەڕەشەی هێزە ئەمنییەکان ڕژانەسەر شەقامەکان.

پێشتر هێزە ئەمنییەکان ڕایانگەیاندبوو، ڕێگە بەهیچ گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەک لەسەر شەقامەکان نادەن و ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبنەوە، بەڵام خەڵکی سەردەشت گوێیان لەو ناڕەزایەتییانە نەگرت و خۆپیشاندانیان کرد.

خەڵکی سەردەشت ڕۆژی 25ی ئەم مانگە لە فولکەی “سەرچاوێ” کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دژی ئەو گروپ و باندانە ئەنجامدا کە هەم دەستدرێژییان کردووە و هەم هێرشیانکردووەتەسەر ماڵی باوکی ئەو چالاکوانە مەدەنییە.

سەرچاوەیەک لە شاری سەردەشتەوە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە ڕۆژێک پێش هەوڵی خەڵکی بۆ خۆپیشاندان، داواکاریی گشتیی شاری سەردەشت، ڕایگەیاندبوو بەڕێوەچوونی هەرچەشنە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی قەدەغەیە و پێشتر شارەکە کرابووە نیمچە سەربازگەیەک”.

خەڵکی سەردەشت لە خۆپیشاندانەکاندا دروشمیان دژی گروپێکی دەستدرێژیکار و وەک خۆیان دەڵێن “چەپەڵ” بەرزکردەوە کە بە بەرچاوی هێزی ئەمنی و خەڵکییەوە دەستدرێژییان ئەنجامداوە.

هێزە ئەمنییەکانیش دانیان بە بوونی باندەکاندا ناوە
تەنها چالاکوانان و خەڵکی سەردەشت نەبوون کە دانیان بە بوونی باندێکی دەستدرێژیدا ناوە، بەڵکو هێزە ئەمنییەکانیش بە خۆپیشاندەرانیان ڕاگەیاندووە، “سێ کەس لە ئەندامانی ئەو گروپانە دەستگیرکراون، کە ئەو کارانەیان ئەنجامداوە”.

هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەڵێنیانداوە، کە تا کۆتا کەس لە دەستگیرکردنی ئەو باند و کەسانەی دەستدرێژییان ئەنجامداوە، بەردەوامدەبن، بەڵام بەشێک لە خەڵکی ڕۆژهەڵات بڕوایان بە وتەی هێزە ئەمنییەکان نییە و پێیانوایە، بەشێک لە باندەکانی تاوانکاری لەژێر سایەی دەسەڵاتدا ئەو کارانە ئەنجامدەدەن.

ترومای یک تجاوز جنسی؛ کودکی که شکنجه جسمی و روانی می‌شود – رسانه رخشانه

دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا زۆربەی دەستدرێژییە سێکسییەکان بۆ سەر منداڵان ئەنجامدراون و بەشێک لە ڕووداوەکان کاردانەوەی توندیان لێکەوتووەتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکان دژی ئەو کەسانە وەستاونەتەوە کە کەمپینیان دژی ئەو باند و دەستدرێژیکەرانە ڕاگەیاندووە.

ساڵێک پێش ئێستا هێزە ئەمنییەکان گروپێکی چالاکی مەدەنییان دەستگیرکرد کە کەمپینی “نا بۆ دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان”یان ڕاگەیاندبوو، چونکە حاڵەتەکانی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان چالاکانی مەدەنی هێنابووەدەنگ.

دوو ساڵ پێش ئێستا ڕاهێنەرێک لە شاری بۆکان دەستدرێژیی سێکسی كردبووەسەر منداڵێک، ئەوە کاردانەوەی توندی چالاکوانانی مەدەنی بەدوای خۆیدا هێنا.

ڕووداوەکە کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە، کاتێک منداڵە پێنج ساڵانەکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی بۆکان و ڕاپۆرتی کۆتایی سەلماندی دەستدرێژیی سێکسی بەرامبەری ئەنجامدراوە.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران.. دەبێت خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە ئامادەبكات

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی دووبارە لێكۆڵینەوە لە بنەچەی كۆرۆنا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی هەرێم: سەرجەم ئامادەبووان كۆكبوون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی سەركەوتووانە

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕاگەیێندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share