دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک لە دهۆک روویدا و لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتییانەوە هەستیپێکراوە.
لە راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراقدا هاتووە، بومەلەرزەکە لە کاتژمێر 5:29 ی بەرەبەیانی لە دووری 31 کیلۆمەتر لە زاخۆ روویداوە.
ئاشکراشیکرد، بومەلەرزەکە بە گوڕی 2.9 پلە بووە بە پێوەری رێختەر بووە و لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستیپێکراوە، بەڵام هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.