ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کڕیوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

ژمارەیەک لەو کەسانەی ئۆتۆمبێلیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کڕیوە، لە شاری هەولێر لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلەکان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ماوەی نزیکەی 10 مانگە ژمارەیان بە ئۆتۆمبێلەکانمان نەداوە و تۆمار ناکرێن، رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆمان پێیە، بەڵام وەزارەتی دارایی واژۆی لەسەر ناکات.

وتیشی، ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان 68 ئۆتۆمبێلن، لە ساڵی 2016 ەوە نەتەوە یەکگرتووەکان دەیانفرۆشێت و تۆماردەکرێن، بەڵام ئەمساڵ وەزارەتی دارایی رایگرتووە و ئێمەش پارەمان داوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوە گرفتی بۆ دروستکردوون و بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان بێژمارەن رووبەڕووی سزا و پێبژاردن دەبنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێکخراوێکی چاودێر لەسەر ئازادیی ڕۆژنامەوانی باس لە پێشێلکاری بەرامبەر پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا دەکات

ڕێکخراوی کوردستان وۆچ، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات ڕاپۆرتی مانگانەی سەبارەت بە پێشێلکارییەکان بەرامڤەر ڕۆژنامەنوسان بڵاوکردەوە و تێیدا باس…
زیاتر ببینە

بەغداد ئەلیەوم: وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندیی لەسەر مووچەی مانگی پێنجی هەرێم دەدات

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم-ی عێراقی رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندیی لەسەر مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدات. سەرچاوەیەکی…
Total
0
Share