لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی 116 هەزار دۆلار تەنها لە 33 نەخۆش وەرگیراوە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، هەر کەسێک پارەی زیادەی لە نەخۆشخانە ئەهلییەکاندا لێوەرگیرابێت پارەکەی بۆ دەگەڕێندرێتەوە، چونکە دەرکەوتووە لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی 116 هەزار دۆلار تەنها لە 33 نەخۆش وەرگیراوە

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە دەڵێت، ” لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە وەزارەتی تەندروستی پێکهێنرا بۆ پێداچوونەوە لەسەر ئەو بڕە پارەیەی لە نەخۆشانی کۆڕۆنا وەرگیراوە لەلایەن نەخۆشخانە ئەهلیەکان بەجۆرێک کە پارەی زیاتریان لێوەرگیراوە لەو بڕەی کە وەزارەتی تەندروستی دیاری کردبوو”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، ” هەندێک نەخۆشخانەی ئەهلی پێچەوانەی بڕیارەکان خەرجی زیاتریان لە نەخۆش وەرگرتووە، بۆیه لیژنەکە سەردانی هەموو نەخۆشخانەکان دەکات، چونکە دوای تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەزارەتی تەندروستی بە دوو قۆناغ بڕیاریدا نەخۆشخانە ئەهلییەکان داشکان بکەن بۆ تووشبووانی کۆرۆنا سەرەتا داشکان بەڕێژەی 25% و دواتر “.بەڕێژەی 50%.

وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایکردووە، ” لیژنەکە بەردەوامە لە پێداچوونەوەی هەموو نەخۆشخانەکان و بەدواداچوون بۆ ئەو سکاڵایانە دەکەن كە لەسەر ئەو نەخۆشخانانە هەیە و هەر نەخۆشخانەیەک سەرپێچی کردبێت و پارەی زیادەی وەرگرتبێت، دەگەڕێندرێتەوە بۆ نەخۆش بە خاوەن مافەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ نەدیم زەهاوی: بوونت بە وەزیری پەروەردەی بەریتانیا شانازییەکی گەورەیە بۆ کوردستان

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی دیاریکردنی نەدیم زەهاوی وەک وەزیری پەروەردەی بەریتانیا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان: خێرایی ئۆتۆمبێل لەڕێگەی کەلار-کفری بەرزکرایەوە

هاتوچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند، خێرایی ئۆتۆمبێل لەڕێگەی کەلار-کفری بەرزکرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند، خێرایی ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگەی قەزای کەلار…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق: مووچەمان تەنیا بۆ ئەو مووچەخۆرانە ناردووە کە ناویان لە لیستە رەسمییەکاندا هەیە

وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانی دایەوە و دەڵێت، مووچەمان تەنیا بۆ ئەو مووچەخۆرانە ناردووە کە…
Total
0
Share