بڕیارێكی نوێ بۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان

وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە نەخۆشخانە حکومییەکان بێبەرامبەر دەبێت و لە نەخۆشخانە ئەهلییەکانیش بە رێژەی 50٪ داشکاندنیان بۆ دەکرێت.

بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و تەندروستی رێككەوتوون بۆ کەسوکاری شەهیدان لە تەواوی بنکە و نەخۆشخانە حکومییەکان داشکاندنی 100٪ لە سەرجەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەکاندا بکرێت.

بەپێی بڕیارەكە، هەر نەخۆشێکی کەسوکاری شەهیدان، سەردانی بنکە و نەخۆشخانە حکومییەکان بکات، بێبەرامبەر خزمەتگوزاریی تەندروستیی پێشکەشدەکرێت، لە نەخۆشخانە ئەهلییەکانیش بە رێژەی 50٪ داشکاندنی بۆ دەکرێت.

خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان پێکدێن لە چارەسەر، پشکنین و نەشتەرگەری و جگە لە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، زیندانییانی سیاسی و بەرکەوتووانی چەکی کیمیاییش دەگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

بریكاری وەزارەتی ئەوقاف: پشتیوانی هەنگاوەكانی داهاتووی سەرۆك بافڵ دەبین

بابەتی دواتر

بەڵێنێك بە هێزەكانی ناوخۆ دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share