تریفە محەمەد: گیانلەدەستدانی منداڵەکە پەیوەندی بە غازی سۆپاوە نییە

بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی رایگەیاند، گیانلەدەستدانی خوێندکارەکە بەهۆی غازی سۆپاوە نەبووە و لەناکاو کەوتووە.

تریفە محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەو بابەتەی کە وابڵاوکراوەتەوە منداڵێک بە غازی سۆپا گیانیلەدەستداوە بەو جۆرە نییە و لەناکاو منداڵەکە کەوتووە بەلادا و چاوەڕێی ئەنجامی پزیشکی دادی سلێمانیین.

تریفە محەمەد باسی لەوەشکرد، لەو خوێندنگەیەی ئەو منداڵە تێیدا تووشی ئەو حاڵەتە بووە، هیچ منداڵێکی دیکە تووشی هیچ شتێکی دیکە نەبووە و ئەو بابەتەکەی دیکە کە باس دەکرێت چەند منداڵێکی دیکە تووشی تەنگەنەفەسی بوون، ئاگادارنین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێنمایی لەبارەی خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون بڵاوكردەوە

دوای وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کشتوکاڵیش مەترسیی لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون خستەڕوو، بەتایبەت بەهۆی نزیکبوونەوە لە جەژنی…
Total
0
Share