کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای کەرکوک تەواوکراون.
عەلی عەباس بەرپرسی راگەیاندنی ئۆفیسی کەرکوکی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بۆ دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 488 کارمەندی هێزەئەمنییەکان لە شاری کەرکوک مافی دەنگدانیان هەیە بنکەیەکی دەنگدان و دوو وێستگەی دەنگدان دیاریکراوە بۆیان تا بتوانن دەنگی خۆیان بدەن.
ئاشکراشیکرد، بنکەکە دەکەوێتە گەڕەکی عەرەفە و تەنها ئەو کەسانە دەتوانن دەنگبدەن کە پێشمەرگەن و دانیشتووی شاری کەرکوکن.