سلێمانی.. ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشا بە 3 كەسدا و دوو ژن گیانیان لەدەستدا

لە گەڕەكی كوردساتی شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێك بەهۆی تیژرەوییەوە كۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی كێشا بە سێ كەسدا كە دووانیان گیانیان لەدەستداوە و پیاوێكیش برینداربووە.

بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە گەڕەكی كوردساتی شاری سلێمانی مێردمنداڵێك بەهۆی تیژرەوییەوە كۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی كێشاوە بە سێ پیادە و بەهۆیەوە دوو ژن گیانیان لەدەستدا و پیاوێكیش برینداربووە.

ئاشكراشیكرد، شۆفێرەكەش برینداربووە و هەردوو بریندارەکەش رەوانەی نەخۆشخانە كراون و تیمی هاتوچۆ گەیشتووینەتە شوێنی رووداوەكە و هێڵكارییان بۆ شوێنی رووداوەكە كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە سلێمانی کەمترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان کراوە

رێکخراوێکی ناحکومی بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان ئاماری شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی پێشێلکارییەکانی بەرامبەر رۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە، داتاکان دەریدەخەن…
Total
0
Share