عەلی حەمەساڵح وەڵامی پەرلەمانتارێكی پارتی دەداتەوە

عەلی حەمەساڵح

عەلی حەمەساڵح وەڵامی پەرلەمانتارێكی پارتی دەداتەوە كە وتبووی “لاناز نەبووایە لیترێك بەنزین دەبوو بە ملیۆنێك دینار”.

دوای ئەوەی پەرلەمانتارێكی پارتی وتبووی، “پاڵاوگەی لاناز نەبا لیترێک بەنزین بە ملیۆنێک دەبوو”، عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان وەڵامدەداتەوە و دەڵێت، “پاڵاوگەی لاناز قازانجی لە بەنزین و سووتەمەنی مانگانە نزیکەی 25 ملیۆن دۆلارە، مەیکەن بە منەت بەسەرمان!”.

عەلی حەمەساڵح نووسویەتی، “وتەی پەرلەمانتارێکیان بۆ ناردم.. دەڵێت: لاناز نەبا لیترێک بەنزین بە ملیۆنێک دەبوو!.. ئەرکی پەرلەمانتار بەدواداچوونە لە وردەکاری و نوێنەرایەتیی بەرژەوەندیی گەلە”.

ئاشكرایكردووە، پاڵاوگەی لاناز نەوتی ڕۆژئاوا بە هەرزان دەکڕێت لەگەڵ نەوتی عەینزالە تەنیا بۆ ئەوانە و کەس بۆی نییە نزیکی ببێت، دەیپاڵێون و لیترێک بەنزین بە (1050 دینار) دەدەنە حکومەت و حکومەت بە (800) دینار دیفرۆشێتەوە. واتە لە داهاتی گشتی پارە دەدرێتە لاناز و تێکڕای قازانجی مانگانەی نزیکەی 25 ملیۆن دۆلارە.

بابەتی پێشتر

سیمکارتی بێسەرەتا "علوج" ناهێڵدرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ژمارەیەک بەرپرسی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share