کەشناسی رێژەی بەفربارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رێژەی بەفربارینی 24 کاتژمێری رابردووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، بەوپێیە لە حاجی ئۆمەران زۆرترین رێژەی بەفر باریوە.

بەپێی راگەیەندراوی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە حاجی ئۆمەران 32 سانتیمەتر بەفر باریوە کە بەرزترین رێژەیە، لە مەرزی کیلێی شارۆچکەی قەڵادزێ 25 سانتیمەتر باریوە و لە دینارتەش کەمترین رێژە باریوە کە یەک سانتیمەترە.

ریژەی بەفربارین بەمشێوەیە بووە:

تەوێڵە 1.5 سم

کانى ماسى 13.0 سم

بامەرنێ 1.0 سم

شیلادزێ 2.0 سم

دینارتە 1سم

چامانکێ 7.0 سم

رەواندز 10 سم

سۆران 10 سم (گوندی هاودیان)

قەڵادزێ مەرزى کێڵێ 25 سم

حاجى ئۆمەران 32 سم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: شوێنی ناشتنی مردوو لەناو شار نەماوە و مردووەكان ببرێنە گۆڕستانە نوێیەكە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شوێنی ناشتنی مردوو لەناو شار نەماوە و دەبێت مردووەكان ببرێنە گۆڕستانە نوێیەكە. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share